خرید بک لینک
نوێنه‌رانی خودا له واتای خودا ناڕێك تێگه‌یشتوون , چونكه خودا به پێی ئاگایی و زانستی تایبه‌تی خۆی حه‌قی ژیانی به هه‌ر بوونه‌وه‌رێك داوه و جێگه و پێگه‌ی تایبه‌تمه‌ندی خۆی پێ به‌خشیوه , واته هیچ دیارده‌یێ له هه‌ستی بێ به‌ش نییه .ئێمه دێین به پێی ویستی خۆمان بڕیار ئه‌ده‌ین كه كێ مافی هه‌یه بوونی هه‌بێ له‌م دنیا و كێ مافی نییه بوونی هه‌بێ و ئه‌و بڕیاره به ویستی خودا ئه‌زانین . گه‌ر سه‌یری قورئان بكه‌ین خودا خۆی به « ربُّ العالمین » ناو ئه‌بات كه واتایێكه بانتر له ربُّ المسلمین . خودا له‌و په‌رتووكه خۆی به خودایێك بۆ گشتی ناونیشان ئه‌كات ..ربُّ العالمین | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: ئاكام كامراني, قرآن

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: دوشنبه 30 بهمن 1402 ساعت: 17:46

ژن و مێرد له ژیانی هاوسه‌ری خۆیان فێری گه‌مه كردنێ ئه‌بن له‌گه‌ڵ یه‌كتر كه لودویگ ویتگنشتاین پێی ئه‌ڵێ گه‌مه‌ی زمانی یان گه‌مه‌ی زار , ژن كاتێ ئه‌ڵێ : « له تۆ ناهومێدم ! » خه‌ریكه گه‌مه‌یێكی زمانی ده‌س پێ ئه‌كا كه تۆ هومێدی پێ بده‌یته‌وه , تۆش چونكه له یاسای ئه‌و گه‌مه ماوه‌یێكی زۆره تێگه‌یشتووی له وه‌ڵاما ئه‌ڵێی ; دوێكه خاوه‌نكاره‌كه وتی هه‌ركێ تا سه‌ری ساڵ بخاوێنێ و داوای مووچه‌م لێ نه‌كا پووڵی نیوه‌ی ساڵی به یه‌كجار پێ ئه‌ده‌م . به دروست كردنی هومێد له داهاتوو به یارمه‌تی گه‌مه‌ی زمانی و خه‌لقی واتایێكی نوێ ده‌رفه‌ت بۆ سازینی دڵنیایی و خۆشه‌ویستی پێك دێنی ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه هه‌ردوو لایه‌نیش به هه‌ڵه كه‌وتوون ..گه‌مه‌ی زار | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: ئاكام كامراني, لودویگ ویگنشتاین

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: دوشنبه 30 بهمن 1402 ساعت: 17:46

دار دیارده‌یێكی ته‌واوه واته هه‌ر شتێكی له قامووسی دار بوون پێویست بووه پێی دراوه و كۆتا پتانسیه‌لی خۆی ده‌رخستووه ، چه‌قۆ وه‌ك ئهسپاوێ خۆی نیشان ئه‌دا و ته‌واو و تێر و پڕ دۆخه‌كه‌ی روون و ئاشكرایه , به‌ڵام مرۆڤ بابه‌تێكی جیاوازه و قه‌ت ته‌واو نابێ , مرۆڤ به‌رده‌وام به‌شوێن پڕكردنه‌وه‌ی خۆیه‌تی و هه‌رده‌م له دۆخی خۆی سه‌ركه‌شانه ئه‌ترازێ تا زۆرتر په‌ره بسێنێ .مرۆڤێكی ئایینی كه له‌وانه‌یه پاش ماوه‌یێ بێ دین بێ یان به پێچه‌وانه‌وه مرۆڤێكی بێ دین پاش ته‌مه‌نێ ره‌نگه بگاته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئایین هه‌ڵبژێرێ , هه‌ر بۆیه مرۆڤ ته‌نیا بوونه‌وه‌رێكه كه ده‌سه‌ڵاتی نا وتن به بابه‌ته‌كانی پێ دراوه و هه‌رده‌م به‌شوێن دۆزینه‌وه‌ی خۆیه‌تی ..ناته‌واو | ئاكام كامرانیبرچسب‌ها: ئاكام كامراني

برچسب: نویسنده: هیراد کاظمیان تاريخ: دوشنبه 30 بهمن 1402 ساعت: 17:46

صفحه بندی